سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقی ئاشكرای كردووه كه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌هه‌مبه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نزیك بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه دوێنێ چوارشه‌ممه به رووسیا ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه: پێشتر نزیك بوونه‌وه له‌نێوان به‌رهه‌م ساڵح و موقته‌دا سه‌در هه‌بووه، به‌ڵام رۆژی سێشه‌ممه ئه‌و كاته‌ی سه‌در له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه نزیك بوونه‌وه‌كه زیاتر بووه.
روونیشیكردۆته‌وه كه هه‌ردوولا گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له نێو په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌كاتژمێره‌كانی داهاتوو هه‌ڵوێستی به‌رهه‌م ساڵح كه په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌دیار بكه‌وێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.