ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی مانگی ئۆكتۆبری 2019 دا، لانیكه‌م 22 هاووڵاتی كورد به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی، مه‌زهه‌بی و مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه حوكمی سێداره، به‌ندكران و لێدانی قامچییان به سه‌ردا سه‌پاوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، هاووڵاتییه‌ك حوكمی 2 جار له‌سێداره دان و 21 هاوولاتیی دیكه سه‌رجه‌م حوكمی 259 ساڵ به‌ندكرانیان به سه‌ردا سه‌پاوه.
هه‌روه‌ها، سێ كه‌س له‌و چالاكانه وێڕای حوكمی به‌ندكران سه‌رجه‌م حوكمی لێدانی 420 قامچییان بهسهرسا سه‌پاوه.
ناوی ئه‌و چالاكانه و ئه‌و حوكمانه‌ی كه به سه‌ریاندا سه‌پاوه به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
- حوسێن عوسمانی خه‌ڵكی مه‌هاباد، حوكمی 30 ساڵ به‌ندكران.
- ئازاد ساڵحیان خه‌ڵكی سه‌قز، حوكمی 17 مانگ بهبدكران.
- ئارمان غه‌فووری خه‌ڵكی مه‌ریوان، حوكمی 6 مانگ به‌ندكران و لێدانی 20 قامچی.
- محه‌مه‌د مرادی خه‌ڵكی پیرانشار، حوكمی 33 ساڵ به‌ندكران.
- محه‌مه‌د عه‌سری گه‌نگه‌چین خه‌ڵكی ئورمیه، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
- په‌یمان عه‌بدی خه‌ڵكی مه‌ریوان، حوكمی 9 مانگ به‌ندكران.
- هێمن محه‌مه‌دیان خه‌ڵكی سنه، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
- یادگار جه‌عفه‌ری خه‌ڵكی سنه، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
- پوریا ناسری خه‌ڵكی سنه، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
- یاسین كه‌ریمی خه‌ڵكی سنه، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
- محه‌مه‌د شه‌ریف ساڵم خه‌ڵكی ئورمیه، حوكمی 5 ساڵ به‌ندكران.
- جه‌لال سوورمان خه‌ڵكی ئورمیه، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
- یاسر نووری خه‌ڵكی جوانڕۆ، حوكمی 4 مانگ به‌ندكران.
- جه‌مشید پیرۆتی خه‌ڵكی مه‌هاباد، حوكمی 5 ساڵ به‌ندكران.
- حه‌یده‌ر قوربانی خه‌ڵكی كامیاران، حوكمی 118 ساڵ و 6 مانگ به‌ندكران و لێدانی 200 قامچی.
- مه‌حموود سادقی خه‌ڵكی كامیاران، حوكمی 40 ساڵ و 6 مانگ به‌ندكران و لێدانی 200 قامچی.
- _ سه‌لاح ره‌حمانی خه‌ڵكی كامیاران، حوكمی 2 جار سێداره و 3 ساڵ به‌ندكران.
- ئه‌مین ماسووری خه‌ڵكی خوڕه‌مئاوا، حوكمی 2 ساڵ به‌ندكران.
- ڕه‌زا ئیسماعیلی خه‌ڵكی ئورمیه، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
- كه‌یوان زار‌ع خه‌ڵكی ئورمیه، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
- ئه‌حمه‌د شه‌كه‌ری خه‌ڵكی ئیلام، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
- سه‌ید ئارام ئه‌مین ئیسلام زاده خه‌ڵكی بۆكان، حوكمی 10 ساڵ به‌ندكران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.