گوڵیزار ڕەشید سندی جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان و وزە و پیشەسازی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهیاند ، بە مەبەستی چارەكردنی كێشەی كارەبا لە شارۆچكەی زاخۆ و سۆران، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی، وەزیری كارەبای بە نووسراوێك ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی چارەكردنی كێشەی كارەبا لەو دوو شارۆچكەیە بكات، بڕیاریش دراوە كە هێڵێكی كارەبای 132 كەی ڤی بۆ شارۆچكەی زاخۆ و سۆران ڕابكێشرێت.
ناوبراو راشیدهگهێنێت كه فەرمانەكە دەرچووە و بڕیارە بەم زووانە دەستی پێ بكرێت، كە ماوەی شەش مانگ دەخایەنێت تا تەواو دەبێت، هەفتەی داهاتووش لەسەر ئەو پرسە سەردانی وەزیری كارەبا دەكەم بۆ ئەوەی لە نزیكەوە لە كاتی تەواوبوون و گرتنەبەری رێكارەكان ئاگادار بین.
جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان راشیگهیاندووه كه بە ڕاكێشانی ئەو هێڵەی كارەبا، دەتوانین بڵێین كێشەی كارەبا لە هەردوو شارۆچكەكە تا ڕادەیەكی باش چارە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.