لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان دڵنیایی ده‌داته فه‌رمانبه‌ران كه سه‌ره‌ڕای پشێوی و خۆپیشاندانه‌كانی عێڕاق به‌ڵام په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وامه و هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ناردنی به‌شه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌بووه.
محه‌مه‌د ئیلخانی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: خۆپێشاندنه‌كانی به‌غدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی عێراق هه‌یه، به‌ڵام كاركردنی ئیداری به‌رده‌وام ده‌بێت و نابێته هۆی راوه‌ستانی ئه‌و به‌شه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه له به‌غداوه ڕه‌وانه ده‌كرێ.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئه‌و ڕۆژه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی به‌سڕه یان هه‌ر شارێكی تر عێراق مووچه‌ی پێ ده‌درێ ده‌بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش كه له به‌غداوه ڕه‌وانه ده‌كرێ به‌رده‌وام بێ بۆ كوردستان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.