به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سپۆتنیك كه‌له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانه‌وه له‌ده‌شتی ئیدلب ده‌ستی كه‌وتووه، نزیكه‌ی 160 چه‌كداری سه‌ر به گرووپی ئه‌نسارولته‌وحیدی لایه‌نگری داعش ، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ناوچه‌ی ئه‌لغاب له‌ده‌شتی حه‌ما له‌باكووری رۆژئاواوه به‌ره‌و سنووری توركیا گواستراونه‌ته‌وه‌و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌رێكانیێ ، بۆئه‌وه‌ی شان به‌شانی سوپای توركیا‌و میلیشیا چه‌كداره توركمانه‌كان ، به‌شداری له‌هێرشی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كردووه كه ئۆپه‌راسیۆنی گواستنه‌وه‌كه به‌شه‌و بووه‌و له‌رێگا كشتوكاڵییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و توانراوه چه‌كداره‌كان به چه‌ند كاروانێك به رێگای تراكتۆر له‌ژێرسه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د تونسی، سه‌ركرده له گرووپی ئه‌نسارولته‌وحید به‌رێوه بچێت.
گوتیشی: هێنانی ئه‌و چه‌كدارانه له‌سه‌ر داوای چه‌كدارانی به‌ناو سوپای نیشتمانی كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، بووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌شی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه ئه‌و چه‌كدارانه جگه له‌و مووچه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن، سوود له دزی و به‌تاڵكردنی ئه‌و شوێنانه وه‌رده‌گرن كه داگیری ده‌كه‌ن .
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.