هه‌وره‌تریشقه (هه‌وره‌بروسكه)، بریتییه له‌ده‌ركه‌وتنی رووناكییه‌كی له‌ناكاو و زۆربه‌هێز له‌ئاسماندا، ئه‌مه‌ش له ئاكامی خاڵیبوونه‌وه‌ی ته‌زووی كاره‌با رووده‌دات له‌كاتی به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان دوو بارسته هه‌ور، كه یه‌كێكیان هه‌ڵگری بارگه‌ی پۆزه‌تیڤ (+) و ئه‌وی دیكه‌شیان نێگه‌تیڤ (-)ـه.
زۆرجار وا رێكده‌كه‌وێت له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی گێژه‌ڵووكه‌ی بروسكدا له ده‌ره‌وه‌ی ماڵدا بیت، ئاخۆ له‌كاتی ئاوا مه‌ترسیداردا چی بكه‌ین تا ژیانی خۆمان بپارێزین؟
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ خۆپاراستن له هه‌وره‌تریشقه بڵاوكردۆته‌وه:
• ده‌ستبه‌جێ ته‌له‌فۆن و مۆبایله‌كه‌ت دابخه.
• ئه‌گه‌ر له‌ژێر یان له‌نزیك دارێكی درێژ و ته‌نیا بوویت خێرا لێی دوور بكه‌وه.
• له‌نزیك ستوونه‌كانی كاره‌با و ته‌له‌فۆن و تاوێره‌كانی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن دوور بكه‌وه.
• له شوێنی به‌رز مه‌وه‌سته.
• ئه‌گه‌ر له ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی بیت ئه‌وا تا بكرێت دوور بكه‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه داری به‌رزی لێیه، هه‌وڵبده بگه‌یته ناوچه‌یه‌كی ده‌شتایی و نزم كه دره‌ختی باڵا نزمی لێبێت.
• تا بكرێت نه‌چیته رووبه‌ره كراوه‌كان، ئه‌گه‌ر به‌ناچاری له شوێنێكی وا بوویت، ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر رووی زه‌وی پاڵكه‌وه، یان لانیكه‌م دابنیشه و نه‌ڕۆیت تا گێژهڵووكهكه دوور ده‌كه‌وێته‌وه یان كۆتایی دێت.
• له كه‌لوپه‌ل و ئامێری ئاسنینی په‌رژینه‌كان و هه‌رچی جۆره بارسته كانزایه‌كی كه‌ڵه‌كه‌بوو بێت، دوور بكه‌وه.
• له كه‌ناراوه‌كانی وه‌ك ده‌ریا و ده‌ریاچه‌كان و چه‌م و ناوچه شێداره‌كان دوور بكه‌وه.
• به‌كارنه‌هێنانی ئامێره كاره‌باییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی گێژه‌ڵووكه‌ی بروسك.
• خێرا ئهریهلی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت دابه‌زێنه.
• ئه‌گه‌ر له‌ناو ئۆتۆمبیل بوویت، ئه‌وا دامه‌به‌زه، چونكه په‌یكه‌ری ئۆتۆمبیله‌كه‌ت جۆرێك له پارێزگاریت پێ ده‌به‌خشێت.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.