خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی به‌ڕێز (حازم كورده)به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری هه‌وارگه‌ی پانكی گه‌شتیاری ڕواندز (شنگلبانه) به‌سه‌ر قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، ڕێكه‌وتی ۳۱ / ۱۰ / ۲۰۱۹ به‌مه‌به‌ستی هاندان ورێزگرتن له‌هه‌وڵ و كۆشش و شه‌ونخوونی قوتابییان له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یه‌كی به‌رز له‌خوێندن،حازم كورده خاوه‌نی هه‌وارگه‌ی پانكی گه‌شتیاری به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رواندز و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی ڕواندز، قوتابییهیهكهمهكان خه‌ڵات كران.به‌ڕێز(حازم كورده خاوه‌نی هه‌وارگه‌ی پانكی گه‌شتیاری له‌مه‌ڕاسیمێكی تایبه‌تدا قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی قۆناغه‌كانی ۹‌ی بنه‌ڕه‌تی و ۱۲‌ی ئاماده‌یی بهههردووبهشی زانستی و وێژه‌یی و قوتابییانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان خه‌ڵات كران، ئه‌وانه‌ی له‌ساڵی خوێندنی (۲۰۱۸ - ۲۰۱۹) پله‌كانی یه‌كه‌م تاوه‌كو سێیه‌میان به‌ده‌ستهێنابوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك رێزگرتنێك و دهستخۆشیهك له‌و قوتابییانه كه توانیان ئه‌و ئه‌نجامه باشانه له‌خوێندن به‌ده‌ست بهێنن.ژماره ئه‌و قوتابییانه‌ی خهڵاتهكانییان پێدرا به‌گشتی (۱۷)قوتابی بوون، هه‌روه‌ها له‌و مه‌راسیمه‌دا په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی رواندزیش هاوكارمان بوون به‌موزیك و سرودوگۆرانی، له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ژماره‌ك له‌به‌رپرسانی حكومی و حزبی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌یی و سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایان و قوتابییان به‌شداربوون.
شایانی باشه بۆساڵی پێنجه‌مه له‌سه‌ریه‌ك خاوه‌نی هه‌وارگه‌ی پانكی گه‌شتیاری خه‌ڵاتكردنی قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی په‌روه‌رده‌ی رواندز ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی .
سه‌رچاوه/ ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی ڕواندز
كوردستان تیڤی/ كامران











کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.