Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 01:41

دانیشتنی په‌رله‌مانی‌ عێراق دواخرا

تا سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ ده‌بێت
کوردستان TV
100%


كۆبونەوەی پەرلەمانی عیراق، تاوەكو گەیشتنی سەرۆكوەزیران بۆ نێو پەرلەمان دواخرا، محەمەد حەلبوسی رایگه‌یاند: هەركاتێك سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ دانیشتنەكەی پەرلەمان، ئاماده‌بێت لەڕێی كەناڵەكانی تەلەفیزیۆنەوە بۆ ڕای گشتی دەگوازرێتەوە.

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق، دانیشتنی په‌رله‌مانی‌ دواخست تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی ده‌كات.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیەراق ڕایدەگەیەنێت، داوایان لە (عادل عەبدولمەهدی) سەرۆكوەزیرانی عیراق كردوە ئامادەی كۆبوونەوی پەرلەمان بێت و بۆ ئەو مەبەستەش، نووسراوێكی فەرمییان ئاڕاستەى كردووە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە دانیشتنی ئێستای پەرلەماندا ڕایگەیاند: هەركاتێك سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، یان هەر كەسێك كە نوێنەرایەتی بكات بۆ دانیشتنەكەی پەرلەمان، دانیشتنەكە ئاشكرا دەبێت و لەڕێی كەناڵەكانی تەلەفیزیۆنەوە بۆ ڕای گشتی دەگوازرێتەوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.