كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی، د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆككۆماری عیراق لەگەڵ كەسایەتی و لایەنە سیاسییەكانی عیراق كۆتاییهات و لەسەر چەند پرسێك رێككەوتن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا 10 كه‌سایه‌تی دیاری عێراق به‌شداربوون له‌وانه هادی عامری، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، فالح فه‌یاز، نوری مالكی، ره‌شید عه‌زاوی و سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له باره‌ی چه‌ند خاڵێك.
بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە كەمێكی تر سەرۆككۆماری عیراق وتارێك پێشكەش بكات و ناوەرۆكی رێككەوتنی لایەنەكان بۆ رای گشتی عیراق ئاشكرا بكات.
بەگوێرەی میدیا عێراقیەکان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عیراق و هەمواری دەستوور و هەڵبژاردنی پێشوەختە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.