بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق وتارێکی پێشکەشی گەلی عێراق کرد و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، چارەسەری کێشەکانی عێراق بەشداربونی هەموانە لەرووبەروبونەوەی گەندەڵیدا.
سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لەیەک بەرە بوون و پێویستە رێز لە داواکاری خۆپیشاندەران بگیرێت.
بەرهەم ساڵح وتیشی، توندوتیژی و سەرکوتکردن رەتدەکەینەوە و پێویستە چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت.
راشیگەیاند، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئامادەیی پیشانداوە دەست لەکاربکێشێتەوە.
بەرهەم ساڵح چەند گۆڕانکارییەکی خستەڕوو کە بریتین له" هه‌مواركردنی پێویستی ده‌ستوورو یاسای هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌و چاكسازیی به‌په‌له كه ژیانی خه‌ڵك بگۆڕێت و پارێزگاریكردن له خۆپیشانده‌ران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.