له هێرشێكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له به‌غدا سه‌ربازێك كوژرا و پێنج سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند: تیرۆریستانی داعش له قه‌زای تارمیه له نزیك به‌غدای پایته‌ختی عێراق، هێرشێكیان بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقی ئه‌نجامدا و به هۆیه‌وه سه‌ربازێك كوژرا.
به‌پێی هه‌واڵی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی، گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به تیرۆرستانی داعش هێرشێكیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی پشكنینی سوپای عێراق له ناوچه‌ی مه‌رمه‌ره سه‌ر به قه‌زای تارمیه له باكووری به‌غدا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له میانی هێرشه‌كه‌دا دوو بۆمب ته‌قێندراونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی سه‌ر به سوپای عێراق كوژراوه و پێنج سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.