شه‌وی ڕابردوو خۆپیشاندانی به‌رفراوان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌ستی پێكرده‌وه و پێنج خۆپیشانده‌ریش به گازی فرمێسك‌ڕێژ گیانیان له‌ده‌ستدا.
خۆپیشاندانی به‌رفراوانی به‌غدا دوای حه‌وت ڕۆژ له به‌رده‌وامبوونی ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانی له خه‌ڵكی سڤیل و هێزه ئه‌منییه‌كان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
شه‌وی ڕابردووش خۆپیشانده‌ران ڕژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدا و هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندان گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێنا و رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌ڵێت له خۆپیشاندانی شه‌وی ڕابردوودا پێنج كه‌س لاشه‌یان سووتاوه و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و پێنج خۆپیشانده‌ره‌ی بۆ به‌ركه‌وتن به گازی فرمێسك‌ڕێژ گه‌ڕانده‌وه و داواشی له هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كرد ئه‌و جۆره گازه به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌كارنه‌هێنن كه كێشه‌كه‌ی ده هێنده‌ی كێشی گازی فرمێسكڕێژی ئاساییه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.