ئێران به‌مه‌رجی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته پشتیوانی له مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كات.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئێرانی كه ئاماده نه‌بووه ناوی ئاشكرا بكرێـت، رایگه‌یاند: قاسم سوله‌یمانی داوای له هه‌ردوو كه‌سایه‌تیه خاوه‌ن پێگه‌كه‌ی عێراق كردووه كه پشتیوانی له مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌ی بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێـت.
سه‌رچاوه‌كه به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه: موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆكی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح، كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت و نوێنه‌رایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، له‌سه‌ر داوای قاسم سوله‌یمانی رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌وه‌یش به‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
دیاره رۆژی چوارشه‌ممه قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی سوپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسدرانی ئێران، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌منی بووه له شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌منی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی كۆبووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه سوله‌یمانی دوای له هادی عامری و فه‌رمانده‌كانی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كردووه، پشتیوانی له عادل عه‌بدولمه‌هدی بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێـت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه بۆ ئێران گرنگترین شت ئه‌وه‌یه هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانی بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ردانی عێراق یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.