ئه‌مڕۆ هه‌ينى نوێنه‌رى مه‌رجه‌عى باڵاى شيعه‌كان، ئه‌حمه‌د ئه‌لسافى له ميانى گوتارى هه‌ينى له كه‌ربه‌لا به‌ياننامه‌ى مه‌رجه‌عى باڵاى شيعه‌كان له عێراق، عه‌لى سيستانى خوێنده‌وه كه تيايدا هاتووه: له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونى ناڕه‌زايه‌تييه جه‌ماوه‌رييه‌كان له به‌غدا و ژماره‌يه‌ك پارێزگاى ديكه‌ى عێراق بۆ داواكردنى چاكسازى، به‌داخه‌وه له‌م هه‌فته‌يه‌دا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نوێمان له‌نێوان خۆپيشانده‌رانى و مانگرتووانى خۆشه‌ويست و هێزه ئه‌منييه‌كان بينى كه بووه هۆى رژانى خوێنى كه‌سانى بێ‌تاوان و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى زۆر له هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها ئه‌و رووداوانه هاوكات بوون له‌گه‌ڵ سووتاندن و تاڵانكردنى ژماره‌يه‌كى زۆر له موڵك و ماڵى گشتى و تايبه‌ت.
ئه‌و خوێنه‌ى له‌ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو رژاوه لاى هه‌موومان پڕبه‌هايه و ده‌بێ كار له‌سه‌ر رێگه‌گرتن له رشتنى خوێنى زياتر بكرێت و رێگه نه‌درێت وڵات به‌ره‌و شه‌ڕى ناوخۆ و ئاژاوه و تێكچوون بچێت.
ئه‌مه‌ش كارێكى ئاسانه، ئه‌گه‌ر هه‌موولايه‌ك به‌نياز پاكى و به‌دڵێكى پڕ له خۆشه‌ويستى بۆ عێراق و پاراستنى ئاينده‌ى، هاوكار بن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م قه‌يرانه‌ى ئێستا.
مه‌ر‌جه‌عيه‌تى ئاينی جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى روونی خۆی له‌باره‌ی دژبوونی له سه‌ركوتكردنى خۆپيشاندارانى ئاشتيخواز و هه‌موو جۆره توندوتيژييه‌كى بێ پاساو ره‌تده‌كاته‌وه و داوا ده‌كات لێپرسينه‌وه له‌وانه بكرێت كه پێشێلكارى به‌رامبه‌ر به خۆپيشانده‌ران ئه‌نجام ده‌دةن.
به‌ياننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بۆ رێگه‌گرتن له توندوتيژى زياتر، نابێت لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له‌ژێر هه‌ر ناونيشانێك، هێزه‌كانيان بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپيشاندانه‌كان به‌كاربێنن.
به‌ياننامه‌كه ئه‌وه‌شى زياد كرد رێزگرتن له ويستى عيراقييه‌كان له ده‌ستنيشانكردنى سيسته‌مى سياسى وڵاته‌كه‌يان له‌ڕێگه‌ى راپرسيى گشتى له‌سه‌ر ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنه خولييه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌و بنه‌مايه‌يه كه مه‌رجه‌عييه‌تى ئاينى پێوه‌ى پابه‌ند بووه و جه‌ختى له‌سه‌ر كردۆته‌وه له‌و كاته‌وه‌ى كه رژێمى پێشوو گۆڕاوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.