مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان به بۆنهی دەستنیشانكردنی شاری سلێمانی وەك شارێكی داهێنەری ئەدەبی و شاری سنه وهك شاری داهێنەری میوزیك لەلایهن رێكخراوی یۆنسكۆوه، پهیامێكی بڵاوكردهوه.
بە بۆنەی دەستنیشانکردنیان وەک دوو شاری داهێنەر لە ئەدەب و میوزیک لە لایەن رێکخراوی یۆنسکۆوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە رووناکبیر و داهێنەر و دانیشتووانی هەردوو شاری خۆشەویستی سلێمانی و سنە و پارێزگارەکانیان دەکەم .
هیوادارم ئەم دەسکەوتە ببێتە هاندەرێک بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە بواری ئەدەب و هونەر و بزووتنەوەی رۆشنبیریی لە هەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/11/1

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.