سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی رایگەیاند، ئەوان وەکو ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی عێراق دەنگی خۆیان دەخەنە پاڵ دەنگی مەرجەعیەتی باڵا و داوای گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراق لەسەر داخوازی خەڵک دەکەن.
عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، مافی هیچ کەس و لایەنێکی دەرەوەی عێراق نیە کە بەدەر لە خواستی عێراقییەکان شێواز و سیستمی ئیداری وڵات دیاری بکات.
وتیشى" پشتیوانی لە داواکاری ئاشتیانەی خۆپیشاندەرانی ناڕازیی عێراق دەکەین و داواکارین خۆپیشاندانەکان بە ئاشتیانە بەڕێوەبچن و زیان بە موڵکی گشتی نەگەیەنن و داواش لە هێزە ئەمنییەکان دەکەین ژینگەی خۆپیشاندانی ئاشتیانە برەخسێنن.
ههر ئەمڕۆش مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق داوای لە لایەنە بەشداربوەکانی پرۆسەی سیاسی کرد رێگری لە رژانی زیاتری خوێنی عێراقییەکان بکەن و پشتیوانی خۆشی بۆ هەموارکردنەوەی دەستور و سیستمی سیاسی بە گوێرەی خواستی خەڵکی عێراق دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.