Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:17

پۆمپیۆ و چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەبارەی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا

باسی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان لە سووریا کردووه‌
کوردستان TV
100%


مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتەرى خۆیدا، رایگه‌یاند" لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامداوه‌و تێیدا باسی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان لە سووریا کردووه‌.
 
پۆمپیۆ نووسیویەتی" ئەمریکا جەخت لە گرنگی راگەیێندراوی هاوبەشی رۆژی 17ی ئەکتۆبەری هەردوو وڵات دەکاتەوە ، بەوەی کە سەرجەم هێزە تورکییەکان، هێزە پاڵپشتیکراوەکانی تورکیا و هێزەکانی یەپەگە لە ناوچەکە بەردەوامبن لە پابەندبوونیان بە رێککەوتنەکە.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.