Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 03:57

هادی عامری: سیستمی پەرلەمانی شکستی هێناوە

عامری داوای هەمواركردنەوەی دەستوورو گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی دەكات
کوردستان TV
100%

هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح داوای هەمواركردنەوەی دەستوور و گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی دەكات و دەڵێت سیستمی پەرلەمانی شكستی هێناوە.
 
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كە هاوپەیمانییەكەی یەكێكە لە پێكهێنەرە سەرەكییەكانی حكومەت، لە راگەیەندراوێكدا جەختیكردەوە كە چارەسەری راستەقینە بۆ ئەو دۆخەی عێراقی پێدە دەگوزەرێت خۆی لە سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پرۆسەی  سیاسیدا دەبینێتەوە.
 
بە پێویستیشزانی كە ئەو گۆڕانكارییە لە ژێر سایەی دەستوور و لە رێی هەمواركردنەوەی ریشەیی دەستووردا دەبینێتەوە و راشیگەیاند" سیستمی پەرلەمانی سەلماندی كە شكستی هێناوە، بۆیە دەبێت سیستمێكی دیكەی حوكمڕانی بۆ عێراق بدۆزرێتەوە.
 
هادی عامری ئەوەشی خستەڕوو كە حكومەتە خۆجێییەكان و پارێزگارەكانیش شكستیان هێناوە و دەبێت هەڵبوەشێنرێنەوە و پارێزگار راستەوخۆ لەلایەن هاووڵاتییانەوە هەڵبژێردرێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.