سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان كردهوه، تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران.
حەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکاتەوە، تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران و ئەنجامدانی چاکسازییە گشتییەکان و هەموارکردنەوەی دەستوور.
حەلبوسی ئاماژەی بۆ پەلەکردن لە جێبەجێکردنی ئەو نەخشە رێگایەش کرد، کە مەرجەعیەت دایناوە.
لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران، بڕیار درابوو تا ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەکان هەڵبگیرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.