لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای له حكوومه‌تی عیراق كرد ده‌ست به‌جێ به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ دژ به خۆپیشانده‌ران ڕابگیرێت چونكه هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق نازانن به شێوه‌یه‌كی دروست به‌كاریان بهێنن و ئاراسته‌ی سه‌رو سینگی خۆپیشانده‌رانی ده‌كه‌ن.
ئه‌و لیژنه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌لن له‌باره‌ی هه‌موو ڕووداو‌و پێشێلكارییكانهوه كه به هۆیانه‌وه پتر له دوو سه‌دو په‌نجا هاووڵاتی له خۆپیشانده‌ران كوژراون وێڕای ئاشكراكردنی نیشانشكێنه‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی پشتیوانی‌یان له كاری توندوتیژی كردووه.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه هه‌بوونی ده هه‌زار بریندار له خۆپیشانده‌ران به‌ڵگه‌ی پێشێلكارییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی مافی مرۆڤه‌و دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه به‌رگری له خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆپیشاندانی ئاشتیانه سازبده‌ن،هاوكات ڕۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌بیرناكات كه ئه‌وانیش به‌رگری له ئاسایشی خۆیان و موڵكی گشتی و تایبه‌ت ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.