وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته گوێ له داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی عێراق بگیرێت كه بۆ مافه‌كانیان رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی له داواكاری خۆپیشانده‌رانی عێراق ده‌كات و پێویسته حكومه‌تی عێراق به جددی په‌یڕه‌وی له لێپرسینه‌وه و دادگه‌ریی بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكوومه‌تی عێراق، كه‌موكوڕیان هه‌یه له باره‌ی ئه‌نجامدانی توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران له ماوه‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو و راست و درووست نین.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، پێویسته كۆتوبه‌نده تونده‌كان له‌سه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه‌مبكرێنه‌وه، به‌و پێیه‌ی ئازادی راده‌ربڕین، به‌شێكی گرنگه له په‌یڕه‌وكردنی دیموكراسی. پۆمپیۆ پشتگیری وڵاته‌كه‌شی بۆ سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراق راگه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.