له هه‌فته‌ی یازده‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، كاتژمێر شه‌شی ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه له یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانه‌ی ساوسهامپتۆن ده‌كات
ئه‌م یاریه دووه‌م یاری نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه له ماوه‌ی پێنج ڕۆژ، دوای ئه‌وه‌ی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو، هه‌ردوو تیپ له قۆناغی شازده‌ی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را به‌یه‌ك گه‌یشتن و له‌ئه‌نجامدا مان سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه
ئێستاش سیتی زێنز به كۆكردنه‌وه‌ی بیست‌ودوو خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی پریمه‌رلیگ دایه‌و به جیاوازی شه‌ش خاڵ له دوای لیڤه‌رپولی پێشه‌نگ دێت، سه‌باره‌ت به‌م یاریه، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری مانچسته‌رسیتی ڕایگه‌یاند كه هه‌ریه‌ك له یاریزانان ڕۆدریگۆ هێرناندیزو ئیمریك لاپۆرت و ئه‌لیكسه‌نده‌ر زینچینكۆ و لیرۆی سانی پێكانیان چاك نه‌بۆته‌وه‌و به‌شداری له یاریه‌كه ناكه‌ن
گواردیۆلا به هه‌مان شێوه‌ی یۆرگن كلۆپ بێزاری خۆی له چڕوپڕی خشته‌ی پێشبڕكێكانی ئینگلته‌را ده‌ربڕی و ئاشكرای كرد كه مانگی داهاتوو له ماوه‌ی سێ ڕۆژ، دوو یاری ئه‌نجامده‌ده‌ن و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش هه‌رده‌م دووباره ده‌بێته‌وه‌و گرفتیان بۆ دروست ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.