له هه‌فته‌ی یازده‌می خولی ئیتاڵیا‌و له یاری دێربی شاری تۆرینۆ، كاتژمێر ده‌و چل‌وپێنج خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی یوڤێنتوسی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی هه‌شت وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی تۆرینۆی هاوشاریه‌كه‌ی
ماوریسیۆ ساری ڕاهێنه‌ری یوڤێنتوس له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گرنگی یاریه‌كه‌ی بۆ یوڤێ خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند كه یاری دێربی تۆرینۆ مێژووێكی دوورودرێژی هه‌یه‌و گه‌رم و گوڕی یاریه‌كه په‌یوه‌ندی به ئاست و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م دوو تیپه نیه، ساری ئاشكراشی كرد كه تۆرینۆ له گه‌ڕی پێشووی كالچیۆ به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به لاتسیۆ دۆڕا، بۆیه پێشبینی كرد ڕكابه‌ره‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی تۆكمه خۆی بۆ یاریه‌كه ئاماده‌كردبێت و هه‌وڵی قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆڕانه سه‌خته بدات و پێگه‌ی خۆی له ڕیزبه‌ندی یانه‌كان باشتر بكات كه ئێستا به كۆكردنه‌وه‌ی ده خاڵ له پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.