له میانی گه‌ری دوازده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی هۆڵه‌ندا یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی پێشه‌نگی یانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا
له‌سه‌ر یاریگای ماك پارك ستادیۆم یانه‌ی بی ئی سی زڤۆله میوانداری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی كرد، تیپی میوان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به هێرش بردن ده‌ستی به‌یاری كردن كرد‌و له خوله‌كه‌كانی شه‌ش و یازده كۆینسی برۆممیس ئه‌یاكسی كرده خاوه‌ن دوو گۆل
له خوله‌كی بیست داڤید ناریس گۆلی سێیه‌می بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد‌و ئه‌ركی خاوه‌ن مالی قورس كرد، له خوله‌كی سی‌و پێنج گۆستاڤۆ هامه‌ر گۆلێكی بۆ زڤۆله تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م كه‌م كرده‌وه
له خوله‌كی شه‌ستو دوو مسته‌فا سیماك گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد، به‌لام به‌ر له ته‌واو بوونی كاتی یاری به دوو خوله‌ك داڤید ناریس گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد .
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاله‌كانی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بۆ سی‌و دوو خال به‌رز بۆوه‌و یانه‌ی زڤۆله‌ش به ده حال له پله‌ی چوارده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.