Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 20:05

ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان: داعش هێرشه‌کانی له‌ عێراق چڕتر ده‌کاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت دوای کوژرانی ئه‌بو به‌کر به‌غدادی

ده‌بێت له‌ ئاماده‌باشیدابن
کوردستان TV
100%


ڕێكخه‌ری كاروباری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان باڵیۆز ناسان سیلز ڕایگه‌یاند گورگه‌ تاكه‌كانی داعش هێرشه‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌ر چه‌ندین وڵات له‌وانه‌ش عێراق به‌تایبه‌ت دوای كوژرانی خه‌لیفه‌ی داعش ئه‌بو به‌كر به‌غدادی. 


سیلز له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد چه‌كدارانی داعش له‌ سووریا و عێراق و ئه‌و ڕێكخراوه‌ توندڕه‌وانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌وانن له‌ سۆماڵ و وڵاتانی ئاسیا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ هۆشداری ده‌ده‌ین له‌و گورگه‌ تاكانه‌ و ده‌بێت له‌ ئاماده‌باشیدابن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.