له ڕاپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه ئێران تاوه‌كو ئێستا خراپترین وڵاته كه پاڵپشتی له تیرۆر ده‌كات له جیهاندا.
له‌و ڕاپۆرته‌ی ئه‌مریكادا هاتووه كه ئێران له ساڵی دوو هه‌زار و هه‌ژده‌دا نزیكه‌ی ملیارێك دۆلار هاوكاری گرووپه تیرۆریستییه‌كانی كردووه وه‌ك حزبوڵا و حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی فه‌ڵه‌ستینی.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا دووپاتكراوه‌ته‌وه كه گرنگی زیاتر به سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌درێت، به‌تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی واشنتن له ڕیككه‌وتنی ئه‌تۆمی له ساڵی دوو هه‌زار و هه‌ژده‌دا به‌هۆی ئه‌و گرژی و ناسه‌قامگیرییه‌ی كه ئێران دروستی كردووه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تیشكی خستۆته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی حكومه‌تی لوبنان بۆ نه‌هێشتنی ململانێ هه‌رێمێكان، به‌ڵام حزبوڵای لوبنانی ڕۆڵی سه‌ربازی ده‌گێڕێت له سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن به پاڵپشتی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.