د. ئومێد سه‌باح ، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌و لێدوانانه‌ی له‌تیف شێخ عومه‌ر گوته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ده‌رباره‌ی ئه‌و تێبینیانه‌ی له راگه‌یاندنه‌كان خستیه روو، به پێویستی ده‌زانین له باره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی باسی كردن، روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌مباره‌یه‌وه بده‌ین.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌لێت: بێگومان یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی ھاوبه‌ش له حكوومه‌ت، ده‌توانێت سه‌رنج و تێبینیه‌كانی خۆی كه تایبه‌تن به بابه‌ته سیاسییه‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان تاوتوێ بكات ، به‌ڵام ئه‌و تێبینیانه‌ی كه به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی پێدان و په‌یوه‌ستن به حكوومه‌ته‌وه ، پێمانخوشه روونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له باره‌وه بده‌ین.
له باره‌ی كارنامه و ئه‌جێندای كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت:
حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ئه‌و به‌رنامه و ئه‌جندایه‌یه كه پێشكه‌شی په‌رله‌مان و خه‌ڵكی كوردستانی كردووه كه ئه‌جندایه‌كی ھاوبه‌شی ھه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له حكوومه‌ته ، بۆیه داواش له ھه‌موو حیزبه‌كان و خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه پشتیوانی حكومه‌ت بن بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌كه‌ی و ئه‌نجامدانی چاكسازی بۆ ئه‌وه بتوانێت به بێ جیاوازی خزمه‌تی ھه‌موو ھاووڵاتی ھه‌رێمی كوردستان بكات.
به‌داخه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی ھێندێك له حیزبه‌كان به پێچه‌وانه‌ی دروشمه‌كانیان، له كاتێكدا داوا ده‌كه‌ن حیزبه‌كان ده‌ست له كاروباری حكوومه‌ت وه‌رنه‌ده‌ن. به‌ڵام كاتێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان دێته به‌ر باس، به ھه‌موو شێوه‌یه‌ك فشار له سه‌ر حكوومه‌ت دروست ده‌كه‌ن و ده‌ستێوه‌ردان له ئیشوكاری ده‌كه‌ن و مه‌رج بۆ چۆنێتی ئیشكردنی حكومه‌ت داده‌نێن .
ده‌رباره‌ی پۆسته‌كان :
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌به‌ر ھه‌ر ھۆكارێك بێت تا ئێستا ته‌واوی كاندیده‌كانی خۆی بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی تائێستا ماون دیاری نه‌كردووه تا حكوومه‌ت به‌پێی رێككه‌وتنه‌كان دایانبمه‌زرێنێت. ھیوادارین یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بتوانێت ته‌واوی كاندیده‌كانی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ریان ده‌كه‌وێت.
یاریده‌ره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران :
سه‌باره‌ت به دانانی یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران. ئه‌م بابه‌ته له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیرانه و ھیچ ده‌قێكی یاساییش نییه له یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره (٣) له ساڵی ١٩٩٢ ھه‌مواركراو یان له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره (١)٢٠٠٦ ھه‌موار كرا‌و ، كه ڕێگری بكات له‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یاریده‌ده‌ری ھه‌بێت، ھه‌روه‌ھا یاریده‌ده‌ره‌كان به ھیچ شێوه‌یه‌ك به‌دیلی وه‌زیره‌كان نین ، به‌پێچه‌وانه‌وه یارمه‌تیده‌ر و ئاسانكاریی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش به ھیچ شێوه‌یه‌ك كارێكی نایاسایی نییه و ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و پروپاگهندانهیه كه گوایا حكوومه‌تێكی بچووككراو له ناو حكوومه‌تدا دروست كرابێت .
ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گاز :
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وزیری دارایی و وزیری پلاندانان كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گازن. له ھه‌موو ورده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی نه‌وت وگاز له ھه‌رێم ئاگادارن . له‌لایه‌كی دیكه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له كاتی دانوستاندن بۆ پێكھینانی كابینه‌ی نۆیه‌م ، ھه‌ردوولا رێككه‌وتن له سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ببێت به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت وگاز ، به‌لام یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌و بابه‌ته پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه.
گرتنی ھاووڵاتییان له سه‌ر بیروڕای سیاسی :
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان دژی گرتنی ھاووڵاتییانه له سه‌ر بیروڕای سیاسی و پێویسته له ھه‌موو پارێزگاكانی ھه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك له سه‌ر بیروبۆچوونی سیاسی ده‌ستگیر نه‌كرێت ، له‌مباره‌یه‌شه‌وه حكوومه‌ت پابه‌نده به‌وه‌ی كه نابێت كه‌س له سه‌ر بیروڕای سیاسی بگیرێت . به‌ڵام له ھه‌مانكاتدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك تاوانێك ئه‌نجام بدات، بێگومان ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه و ، ئه‌ندامبوونیشی له لایه‌نێكی سیاسی ، پارێزبه‌ندی به‌رامبه‌ر به یاسا پێ نابه‌خشێت .
نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی ھه‌رێم له به‌غدا:
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گوایه له كابینه‌ی نۆیه‌مدا نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌ت له به‌غدا وه‌ك ناوه‌ندێك له ئاستی وه‌زاره‌ت دروست كراوه . راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له ساڵی ٢٠٠٦ ه‌وه دامه‌زراوه و ، له‌و كاته‌وه‌ش سه‌رۆكه‌كه‌ی به پله‌ی وه‌زیره . ئه‌وه‌ی ئێستاش كراوه ته‌نیا پركردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته و ، چالاككرنهوهی ئه‌و ده‌زگایه‌یه . ھه‌روه‌ھا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گوایه ده‌بوو وه‌زیرێكی ھه‌رێم بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستنیشان بكرێت ، بۆ ئاگاداری ھه‌موو لایه‌ك، ھیچ ده‌قێكی وا نییه له ڕێككه‌وتنه‌كانی پێكھینانی كابینه‌ی نۆیه‌م ، كه وه‌زیرێكی ھه‌رێم ھه‌بێ بو كاروباری به‌غدا ، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له روانگه‌ی باوه‌ڕبوونی به تواناكانی خالد شوانی ، به‌ڕێزیانی راسپارد كه وه‌كو وه‌زیری ھه‌رێم بۆ سه‌رجه‌م كاروباری دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستبه‌كار بێت.
پشكی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت:
ئه‌گه‌ر باسی پشكی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش بكه‌ین له پۆسته‌كانی حكومه‌ت كه سه‌رجه‌م داتاكان له به‌ر ده‌ستن، ڕێژه‌ی ھه‌ندێك لایه‌ن له پۆسته كارگێرییه‌كان (بریكاری وه‌زیر ، راوێژكار ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی) زۆر زیاتره له ئیستحقاقی ئینتخابی و ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان .
ھه‌روه‌ھا له‌كۆتاییدا گوتی: سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به روحییه‌تێكی ئیجابی وبنیاتنهرانه و وه‌ك یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ن ، وبریاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش به كۆی ده‌نگ ده‌رده‌چن ، بۆیه داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین كه ھانده‌ر وپاڵپشتی ئه‌و كه‌شه ئیجابیه بكه‌ن كه له كابینه‌ی نۆیه‌مدا له ئارادایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.