سێرگی لاڤرۆڤ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌باره‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، رایگه‌یاند :دروستكراوی ئه‌مریكا بوو.
له‌باره‌ی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی-یه‌وه لاڤرۆڤ لێدوانێكی جیاواز له ئه‌مریكای بۆ كه‌ناڵی Rossiya 24ی رووسی دا و گوتی: به‌غدادی، دروستكراوێكی ئه‌مریكا بوو.
وه‌زاره‌تی به‌رگری (رووسیا) له‌باره‌ی به‌غدادی-یه‌وه راگه‌یه‌ندراوی بڵاوكرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه زانیاری زیاترمان ده‌وێت. سوپاكه‌مان له‌سه‌ر سه‌ره‌داوی نوێ كار ده‌كات، هێشتا زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌مریكا ده‌یڵێ (له‌باره‌ی به‌غدادی-یه‌وه) نه‌تواندراوه پشتڕاست بكرێنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا باسی له پێشهاته‌كانی دوای داگیركردنی عێراق له ٢٠٠٣ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كرد و گوتی: دوای داگیركاری نایاسایی، داڕووخانی حكوومه‌تی عێراق و ئازادكردنی توندڕه‌وان له گرتووخانه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه، داعش سه‌ری هه‌ڵدا، بۆیه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌گه‌ر به ڕاستی ئه‌وه‌یان كردبێت ئه‌وا یه‌كێكیان له‌ناوبردووه كه خۆیان ده‌رفه‌تی سه‌رهه‌ڵدانیان ره‌خساند.
وێنه‌كه له‌كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگیراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.