Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 20:17

له‌ نەمسا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ سکرتێری رێکخراوی KAICIID کۆبووەوە

لەمیانی بەشداری لەکۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆی ئاشتیانەی پەیرەوانی ئایینی
کوردستان TV
100%

لەمیانی بەشداری لەکۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆی ئاشتیانەی پەیرەوانی ئایینی کەماوەی دوو رۆژە لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەبەشداری ووڵاتانی جیھان بەرێوەدەچێت .

 د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ سکرتێری رێکخراویKAICIID   فه‌یسه‌ڵ بن موعه‌ممه‌ڕ و یاریدەرەکانی کۆبونەوە کە سەنتەرێکی تواناسازی  نێودەوڵەتیە، دوای گفتوگۆیەکی بەرھەمدار لەگەڵ بەڕێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڕیارە لەکوردستانی ئازیز و ھەولێری پایتەخت خولێکی پەرەپێدانی تواناکان و بەھێزکردن بەھاوکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بکاتەوە، ئەمە وێرای ھاوکاریان لە ئەنجامدانی  کۆنفرانس وچەند بوارێکی تر کەسەرجەمیان لە خزمەتی ھاوڵاتیانی ئازیزدا دەبن.

1


نه‌به‌ز ئیسماعیل 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.