له سنوری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش له دوای هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا زیاتر له 12 هه‌زار په‌نابه‌ری رۆژئاوا له سنوری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش نیشته جێبوونه گرووپی پیشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش سه‌ری په‌نابه‌ران ده‌تاشێت.
عه‌دنان عهبدولوههات, به‌رپرسی گرووپی پێشمه‌رگه له قه‌زای ئاكرێ به زاری كرمانجی گوت:" به‌هۆی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و زوڵم و زۆرداریه‌ی به‌رامبه‌ر كوردانی رۆژئاوا كرا له رۆژئاوای كوردستان كه زیاتر له 12 هه‌زار كه‌س له كوردانی رۆژئاوا په‌نابه‌رن ئێستا له كه‌مپه‌كانی باشوری كوردستان به‌تایبه‌تی سنوری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش نیشته‌جێن، پیشتریش هه‌ڵمه‌تیكی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تیمان ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆر یارمه‌تیمان گه‌یاندوته كوردانی رۆژئاوا له‌كه‌مپه‌كان و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
گوتیشی:" به هاوكاری قه‌حتان حه‌لاق، چوارده سهرتراشمان كۆكردنه‌وه بردمانه ناو كه‌مپی په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان له قه‌زای به‌رده‌ره‌ش به درێژایی رۆژ كاری سه‌رتاشیمان ئه‌نجامدا بۆ منداڵ و گه‌وره‌كان سه‌ری هه‌موو كه‌سێكی پێویستمان تاشی، به‌رده‌وام ده‌بین له یارمه‌تیدانی خوشك و برا كورده‌كانمان.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.