Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 21:42

مەحمود محەمەد: نابێت هەموارکردنەوەی دەستوور ببێتە ئامرازێک بۆ کەمکردنەوەی ماف و دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان

ئەگەر دەستوور وەکو خۆی جێبەجێبکرایە، ئێستا پێویستی بە گۆڕان نەدەبوو
کوردستان TV
#7
100%



گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌گه‌ر گله‌یی و گازنده‌ له‌باره‌ی جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتننامه‌كه‌ هه‌بێت پێویست ناكات له‌ میدیا باسی لێوه‌ بكرێت، به‌لكو پێویسته‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكرێت. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند رێككه‌وتن له‌باره‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان جێبه‌جێ كراوه‌ و ئه‌و پۆستانه‌ی تا ئیستا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتییه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 2/11/2019، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ، محمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیوەست بە پێشهاتە سیاسییەکانی نێو هەرێمی کوردستان و عێڕاق ڕایگەیاند: ئەو کێشانەی ئێستا لە عێراقن کێشەی کەڵەکەبوون، بەڵام دەبێت حکوومەت چارەسەریان بکات، هەندێک کەس دەیانەوێت دۆخەکە بۆ خۆیانی بەکاربێنن و ئێمە نیگەرانین لەم دۆخەی ئێستا، کە لە عێڕاق دەگوزەرێ.

بۆ بابەتی هەموارکردنەوەی دەستوور، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: ئەگەر دەستوور وەکو خۆی جێبەجێبکرایە، ئێستا پێویستی بە گۆڕان نەدەبوو، کێشە لە دەستوور نییە، بەڵکو کێشە لە جێبەجێکردنی دەستور بوو، وە نابێت هەموارکردنەوەی دەستوور ببێتە ئامرازێک بۆ کەمکردنەوەی ماف و دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان.

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەست بە دۆخی ئێستای کوردستان، رایگەیاند:  ئەوەى باس دەکرێت کە گوایە رێککەوتنەکان وەکو خۆی جێبەجێناکرێت، ئەوە نابێت لە میدیا باس بکرێت، بەڵکو دەبێت لە گفتوگۆکان باسی لێوە بکرێت.

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتیشی:  رێککەوتنەکان لە بارەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێکراون، ئەو پۆستانەشی پڕ نەکراونەتەوە، بۆ خودی پارتە سیاسییەکە دەگەڕێتەوە، هەروەها لە حکوومەت بە هیچ جۆرێک لەسەر بنەمای 50 بە 50 نییە.

محمود محەمەد، گوتیشی: کۆبوونەوەکان بۆ ماوەی سێ مانگە لەسەر داوای یەکێتی دواخراون و ئێمە نازانین یەکێتی باس لە چ بەشێکی رێککەوتنەکە دەکات کە دەڵێن جێبەجێنەکراوە، کۆبوونەوەمان لەگەڵ گۆڕان ئەنجامداوە، بەڵام لەگەڵ یەکێتی دیارنییە کەی ئەنجامدەدرێت.

لەبارە گۆڕانکارییەکانی سەرۆکی حکوومەت، مەحموود محەمەد رایگەیاند، سەرۆکی حکوومەت نایەوێت هەموو کار و بڕیارەکان لای خۆی کۆبکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند راوێژکاریی بۆخۆی دامەزراندووە، دەسەڵاتی ئەو راوێژکارانە، دەسەڵاتی سەرۆکی حکوومەتە نەک دەسەڵاتی هیچ کەس و وەزیرێک لە ناو ئەنجوومەنی وەزیران. ئەمە کارێکی یاساییە و لە دەسەڵاتی سەرۆکی حکوومەتە ئەو کارە بکات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.