Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 21:42

وەزارەتی ناوخۆ و سەندیکای رۆژنامەنووسان رێککەوتنێک ئیمزا دەکەن

لەژێر دروشمی نا بۆ دەربازبوون لە تاوانەكانی دژ بە رۆژنامەنووسان كۆنفرانسێك بەڕێوەچوو
کوردستان TV
#7
100%


لەشاری هەولێر لەژێر دروشمی نا بۆ دەربازبوون لە تاوانەكانی دژ بە رۆژنامەنووسان كۆنفرانسێك بەڕێوەچوو.

بەمەبەستی هاوكاریكردن دەزگاكانی راگەیاندن و هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رێككەوتنێك واژۆ ده‌كرێت و نەقیبی رۆژنامەنووسانیش دەڵێت: نابێت ئەوانەی تاوان بەرانبەر رۆژنامەنووسان دەكەن، دەربازیان ببێت.

ئەمڕۆ شەممە، لە شاری هەولێر و بە دروشمی (نا بۆ دەربازبوون لە تاوانەكانی دژ بە رۆژنامەنووسان) وەك رۆژێكی جیهانیی كۆنفرانسێك بەرێوەچوو كە نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ ئامادەی بوو، لەدوای كۆنفرانسەكە ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیکاى رۆژنامەنووسانی كوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: ئەو تاوانانەی دژ بە رۆژنامەنووسان دەكرێت نابێ تاوانبارن رزگاریان ببێ و پێویستمان بە هەماهەنگی نێوان هەموو لایەنەكانە، بۆیە بەمەبەستی كۆتاییهاتن بەو گرفتانەی نێوان راگه‌یه‌ندكاران و هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ، لەداهاتوویەكی نزیكدا رێككەوتنێك ئیمزا دەكەین كە یەكانگیری ناسنامەی رۆژنامەنووسان و بەرگی رۆژنامەنووسان و چۆنییەتی هەمانگی نێوانیان رێكدەخرێت.

لەلایەن خۆیشیەوە سامی جەلال نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ گوتی: لەئێستادا كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ بە هەموو جۆرەكانیانەوە لە ئەكادیمیای پیشەیی راهێنانیان پێدەكرێت و دواتریش لەوێدا خولی راهێنانی مامەڵەكردنیان لەگەڵ رۆژنامەنووسان بۆ دەكرێتەوە.

نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ گوتیشی: بابەتی دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان ئەوان وەك وەزارەتی ناوخۆ تەنها جێبەجێی دەكەن، چونكە دەسەڵاتی دادوەری بڕیاردەدات، كە كەسێك دەستگیربكرێت، ئەوانیش بڕیارەكە جێبەجێ دەكەن دوای ئەوە بە چ یاسایەك و بڕیارێك دەستگیركراوە پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆوە نییە، بەڵام لە دادگاكانیش بەپێی رێكاری دادوەری دەكرێت شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ رۆژنامەنووسان لەنێوان یاساكاندا بگۆڕدرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.