له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 12 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسانیا شه‌وی رابردوو یانه‌ى ریال مه‌درید له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری ریال بێتسى كرد
ریال مه‌درید یارییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بێتس به‌یه‌كسان بوون و به‌بێ گۆل به‌كۆتا هێنا و نه‌یتوانى نەیتوانی پێشەنگ لە بارسێلۆنا وەربگرێت.
لە یارییه‌كه‌دا چەند حاڵەتێکی گوماناوی دروست هه‌بوو كهلهحالهتهكاندا یاریزانانى ریال مه‌درید داواى لێدانی سزایان ده‌کرد بەڵام هەژمار نەکرا.
به‌و یه‌كسان بوونه‌ش ریاڵ مەدرید به 22 خاڵ له‌پله‌ى دووه‌م ده‌بیندرێت و نه‌یتوانى بێته پێشه‌نگی خوله‌كه و سودی له‌شكستى یانه‌ى بارسێلۆنا وه‌رنه‌گرت كاتێك یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له‌به‌رامبه‌ر لیڤانتى دووچاری شكست هات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.