Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 18:38

پاشەڕۆی نەخۆشخانەکان لەڕێی ئامێری تایبەتیەوە لەناو دەبرێت‌ و چیتر نابێتە هۆی‌ پیسکردنی‌ ژینگە

ئامێری لەناوبردنی پاشەڕۆی پزیشكی بۆ هەڵەبجە دابینكرا
کوردستان TV
100%


بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامێرێكی لەناوبردنی پاشەڕۆی پزیشكی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دابین كرد.

لەمەودوا پاشەڕۆی نەخۆشخانەكانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری لەڕێی ئامێری تایبەتیەوە لەناو دەبرێت‌ و چیتر نابێتە هۆی‌ پیسكردنی‌ ژینگە.

لەوبارەیەوە ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند: پڕۆژەی چارەسەركردنی پاشەڕۆی پزیشكی لەپارێزگای هەڵەبجە دەكەنەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئامێری سووتاندنی پاشماوەی پزیشكی پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە كراوە.

وتیشی: بەدانانی ئامێری سووتاندنی پاشەڕۆی پزیشكی، پاشەرۆی پزیشكی هەریەك لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە و خورماڵ و بیارە و بەمۆ و سیروان و سەیدسادق و تەواوی بنكە تەندروستیەكانی گوندەكان بەشێوەی تەندروستی و ژینگە‌پارێزی لەناو دەبرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.