Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 17:25

نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بۆ مانگی ١٠ تشرینی یەکەم دیاری کرا

نرخی ھەر کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی ئەھلی (٤٢) دینار دەبێت
کوردستان TV
100%

نرخی ھەر کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی ئەھلی لە مانگی تشرینی یەکەم (٤٢) دینار دەبێت، ھاوکات خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاریکرا.

نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بۆ مانگی ١٠ تشرینی یەکەم بە (٤٢) دینار دیاریکرا و موەلیدەکانیش بەتێکڕایی لەنێوان (٥٠) بۆ (٧٠)  کاتژمێر کاریان کردووە، بەوەش نرخی یەک ئەمپێر کارەبا لە نێوان (٢) ھەزار بۆ (٣) ھەزار دینار دەبێت .  

خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە لە مانگی تشرینی دووەم، بەم جۆرە دەبێت :بەیانیان لەکاتژمێر٦:٣٠ بۆ ٨:٠٠ ی بەیانی و کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ بۆ ١ ی  شەو  ڕۆژانی ھەینی لەکاتژمێر ١١ ی پێشنیوەڕۆ بۆ ١ ی شەو لە ئامادەباشیدا دەبن،  ھەر کاتێک کارەبایی نیشتمانی بڕا پێویستە مۆلیدە ئەھلیەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن , جەخت لەو خاڵە کراوەتەوە پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی (١٠) خولەک زیاتر بەسەر دابینکردنی کارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.


بەمەبەستی دیاریکردنی نرخی کارەبای مرلیدە ئەھلییەکان ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٩.١١.٣ ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و لیژنەی  مۆلیدە ئەھلییەکانی سەربەلیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبووەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.