سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شاره‌وانی به مه‌رج و به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌بووی ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌كاته‌وه، كه داوای قه‌ره‌بوویان كردووه له حكوومه‌ت له‌بری ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه ده‌كه‌ونه به‌ر شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ندازیار سامان محه‌مه‌د، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی 150 مه‌تری، له رێگای قایمقامییه‌ته‌وه ڕامانگه‌یاندبوو، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه زه‌وییان به‌ر شه‌قامه‌كه كه‌وتووه، با سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت له دۆسیه‌كه‌یان بكۆڵێته‌وه كه ئه‌گه‌ر كه‌یسه‌كه‌یان یاسایی بوو، ئه‌وا قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه".
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ئێمه وه‌ك شاره‌وانی ده‌بێت بزانین ئه‌و كه‌سه‌ی داوای قه‌ره‌بوو ده‌كات كێیه، یان جۆری زه‌وییه‌كه‌ی چییه، كه ئایا زه‌ویی كشتوكاڵییه یاخود موڵكه و یانیش گرێبه‌ستی كشتوكاڵییه، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌رجه یاساییه‌كانیان تێدا نه‌بێت، یاخود پێشتر زه‌وییه‌كه موڵكی حكومه‌ت بووبێت و به شێوه‌یه‌كی كاتی به كاری هێنابێت، ئه‌وه قه‌ره‌بوو نایانگرێته‌وه، بۆیه ئێمه به گوێره‌ی مه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت قه‌ربوویان ده‌كه‌ینه‌وه ".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.