به‌هۆی ئه‌وه‌ی سێ ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی كۆنكرێت (میكسه‌ر) له شوێنی نه‌گونجاودا پاشماوه‌ی كۆنكرێتهكهیان رشتووه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی فریاگوزاری رهوداوه سروشتییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كران و به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانیش كۆمپانیاكه و ئۆتۆمبێله‌كان روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
له دواین كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی فریاگوزاری كه تایبه‌ته به كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی روداوه سروشتییه‌كان، بڕیار درا رێگه نه‌درێت ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی كۆنكرێت (میكسه‌ر) پاشماوه‌ی كۆنكرێته به‌كارهاتووه‌كه‌ی له نزیك شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان ڕۆ بكات، چونكه له هه‌ندێك شوێن بووه‌ته هۆی تێكچوونی شه‌قامه‌كان و خراپبوونی ئاوه‌ڕۆكان، قائیمقامی سلێمانی بڕیاریدا هه‌موو كۆمپانیایه‌كی كۆنكرێت له ناو ئۆفیسی كۆمپانیاكه جێگایه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان له‌و جێگایه‌دا پاشماوه‌ی كۆنكرێته‌كان ڕۆ بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه رێگه نادرێت هیچ ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی كۆنكرێت له شوێنی تردا پاشماوه‌كانی بڕژێت.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕیاره‌ی قائیمقام و لیژنه‌ی فریاگوزاری روداوه سروشتییه‌كان، (3)سێ ئۆتۆمبێلی كۆمپانیایه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ركران كه له نزیك شه‌قام و مه‌نهۆڵی ئاوه‌ڕۆكان پاشماوه‌كانیان ڕۆ ده‌كرد، به‌و هۆیه‌وه بڕیاردرا سه‌ره‌ڕای سزای مادی ئۆتۆمبێله‌كان و كۆمپانیاكه روبه‌ڕوی یاسا بكرێنه‌وه.
قائیمقامی سلێمانیش داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی بینینی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی كۆنكرێت كهلهشووێنی نه‌گونجاودا پاشماوه‌ی كۆنكرێته‌كه ڕۆ بكات ده‌ستبه‌جێ قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگادار بكاته‌وه بۆئه‌وه‌ی رێكاری توندی یاسایی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كه و كۆمپانیای كۆنكرێته‌كه بگرێته‌به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.