عێراقییه‌كان له‌نێو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان بۆ بایكۆتكردنی به‌رهه‌می ئێرانی ده‌ست پێكردووه كه بازاڕه‌كانی عێراقییان داگیركردووه.
چالاكوانان هاشتاكی لێگه‌ڕێ با بۆگه‌ن بێ (#خلیها_تخیس) به‌كارده‌هێنن، وه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌تی بازرگانی ئێران كه ده‌یه‌وێت به‌به‌رهه‌مه خراپه‌كانی له‌سه‌ر حیسابی به‌رهه‌می ناوخۆیی عێراق نقووم بكات.
شایانی باسه عێراق له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه هاورده له ئێران ده‌كات، هاوكات ئێران هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر جووڵه‌یه‌ك بكاته ئامانج كه مه‌به‌ستی بێت زیان به چالاكی بازرگانیان له‌عێراق بگه‌ێنێ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سكای پرێس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.