به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی ئاكرێ چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ خۆپاراستن له‌و رووداوانه‌ی به‌هۆی سووتان و ته‌قینی بوتڵی غازی ماڵانه‌وه روو ده‌ده‌ن، بڵاو ده‌كاته‌وه.
مقه‌ده‌م فیراس یاسین ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی ئاكرێ به زاری كرمانجی گوت:" پێویسته هه‌موو ماڵیك و شوێنه گشتییه‌كان رێنمایه‌كانی به‌رگری شارستانی جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وی دووربن له رووداوه‌كانی ئاگر كه‌وتنه‌وه و زیانه‌كانی گیانی و ماددی .
رێنماییه‌كان:
پێویسته له نزیك هه‌موو ته‌باخێك، ئامێرێكی ئاگركوژێنه‌وه بۆ حاڵه‌تی پێویست، هه‌بێت.
نابێ بوتڵی غاز بخرێته ناو ئاوی گه‌رم.
نابێ سۆنده‌كه به‌پشت فڕن و ته‌باخه‌وه بگوازرێته‌وه.
ده‌بێ كاتێ هه‌ست به بۆنی غاز كرا، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كان بكرێنه‌وه و نابێ هیچ شتێكی كاره‌بایی هه‌ڵبكرێت.
ده‌بێ سۆنده‌ی گواستنه‌وه‌ی غاز له بوتڵه‌كه‌وه بۆ ته‌باخ سۆنده‌ی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی غاز بێت.
ده‌بێ ئه‌و كاته‌ی ئاگری ته‌باخه‌كه ده‌كوژێندرێته‌وه، له‌سه‌ر بوتڵی غازه‌كه‌ش بكوژێندرێته‌وه.
ده‌بێ بوتڵی غاز له شوێنێكی تایبه‌تی كراوه و له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی ته‌باخه‌كه بێت.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.