به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چه‌ند پێشنیازێكی ته‌ندروستی نیشانده‌دات‌و سه‌رجه‌م هاتوچۆكانی هه‌رێمی كوردستانی لێ ئاگادارده‌كاته‌وه.
له‌كۆتاییه‌كانی مانگی (9)ی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێرو له‌نوسراوێكدا بۆ هاتوچۆی گشتیی هه‌رێم چه‌ند داواكاریه‌كی خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "كاتی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌مبوڵانس ده‌بێت دوباره له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستی تایبه‌ت پشكنین بكرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی پێشنیازكردوه، "كاتی كڕین‌و فرۆشتنی ئه‌مبوڵانس، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی ته‌ندروستی وه‌ربگیرێت تاوه‌كو دڵنیابین لایه‌نی كڕیار تۆماركراوه له‌وه‌زاره‌تی".
هه‌روه‌ها داواكراوه، مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆ كاتێك له‌شه‌قامه‌كان ڕاده‌وه‌ستن، پێویسته داوای ڕه‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌نه‌وی بكات.
له‌و ڕوه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم ته‌واوی ئه‌و پێشنیازانه‌ی وه‌كو خۆی قبوڵكردو ته‌واوی هاتوچۆكانی ئاگاداركردۆته‌وه، له‌ڕۆژی (8)ی ئه‌م مانگه‌وه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
Traffic Fm
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.