قایمقامی سۆران رایگه‌یاند: ئەمڕۆ دەست كرا بە دابەشكردنی نەوت و بەخێرایی دابەش دەكرێت و نرخی هەر بەرمیلێك 53 هەزار دینارە ده‌شڵێت: چاككردنی ده‌روازه‌ی سۆران گه‌یشته قۆناقی قیڕكردن.
ئەمڕۆ یەكشەممه 3/11/2019، كرمانج عزەت دەرگەڵەیی قایمقامی سۆران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە ئه‌مڕۆ ده‌ستمان كرد به دابه‌ش كردنی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی فراوان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان، سیستمی دابه‌شكردنه‌كه‌ش زۆر خێرایه و ئومێدمان وایه به زوویی ناوچه‌ی سیده‌كان ته‌واو بكه‌ین.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات نرخی دیاری كرا‌و 53 هه‌زار دیناره .
ده‌شڵێت: شوكر بۆ خوا و به‌هیممه‌تی هه‌موو لایه‌ك چاككردنی ده‌روازه‌ی سۆران گه‌یشته قۆناقی قیڕ كردن ، به هیوای ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی پڕۆژه گه‌لێكی زۆر به پێی پلانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خزمه‌ت كردنی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت لیژنه‌ی چاودێرییش 21 به‌نزینخانه‌ی سزادا له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان به هۆی كه‌م و كوڕی له كوالیتی به‌نزین به پێی پشكنینی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر ، به‌و ئومێده‌ی چاودێری به‌نزین وردتر بكرێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.