بریارە رۆژی سێشەممە سەرۆکایەتی هەرێم و کەسی یەکەمی حیزب و لایەنە سیاسییەکان لە هەولێر کۆدەبنەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی عێراق و یەک ھەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان کۆ ببنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی كوردستان تیڤی بڕیارە پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە (5/11/2019) لە هەولێر، کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییی و کوتلەکانی پەرلەمان و نوێنەری پێکھاتەکان لە شاری ھەولێر کۆدەبینەوە.
کۆبوونەوەکە لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەبێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان لەو کۆبوونەوەیە تێروانین و بۆچوونی لایەنەکان لەسەر دۆخی عێراق و ھەمواری دەستوور گفتوگۆی لەسەر دەکرێت ھەرێمی کوردستان بۆ بارودۆخە تازەیەی لە عێراق ھاتووەتە پێشەوە و ھەمواری دەستوور خۆی ئامادە دەکات.
شایه‌نی باسه رۆژی چوارشه‌ممه 16/10/2019 له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سكرتێر و سه‌رۆك و نوێنه‌رانى حیزبه به‌شداره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، كۆبووه‌وه.
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆییى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان كۆك بوون له‌سه‌ر پێویستیى به‌رده‌وامیى ئه‌م كۆبوونه‌وانه به شێوه‌یه‌كى ده‌ورى به‌پێى به‌رنامه‌یه‌كى داڕێژراو، بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیان وه‌ك باڵاترین دامه‌زراوه‌ى ده‌ستوورى و یاسایى و نیشتمانیى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ترى كۆكهرهوهى سه‌رجه‌م لایه‌ن و پێكهاته‌كان، به گونجاوترین شوێن دانا كه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامى پێ بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.