ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاشكرایدەكات، هیچ یاداشتێك بۆ دەستگیركردنی حەیدەر عەبادی دەرنەكراوە و ناوبراو دەستگیر نەكراوە.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ناوه‌ندی میدیایی ئه‌نجوومه‌ن، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتی نه‌سریان بینیووه باسی له هه‌وڵی ئابڵۆقه‌دانی ماڵه‌كه‌ی عه‌بادی كردووه و پرسیاریان له‌باره‌ی بوونی یاداشتی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن دادگاوه كردووه، ئایا فه‌رمانی له‌و جۆره ده‌ركراوه یان نا، هه‌ر بۆیه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری روونیده‌كاته‌وه هیچ یاداشت و فه‌رمانێكی له‌و جۆره‌یان ده‌رنه‌كردووه.
ئاشكراشیدەكات، ئەگەر هەر فەرمان و یاداشتێكی لەو جۆرە دژی هەر كەسێك دەربكرێت، لایەنی جێبەجێكاری فەرمانەكە، لایەنە پەیوەندار و تایبەتمەندەكانی وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەبن كە لای هەمووان ناسراون و لە چوارچێوە یاساییەكەی خۆی دەرناچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.