Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 03:52

نەتەوە یەکگرتووەکان تاوانه‌کانى داعش له‌ عێراق ئه‌رشیف ده‌کات

نوێنەری تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان له‌گه‌ل به‌رپرسانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

نوێنەری تیمی نەتەوەیەکگرتوەکانی تایبەت بە کۆکردنەوەی تاوانەکانی داعش (UNITAD) لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و ئەنجومەنی دادوەری عێراق کۆبووەو به‌ پێویستی زانی تاوانەکانی داعش بەرامبەر پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق ئەرشیف بکرێت و لێپرسینەوەش لە بکەرانی بکرێت.

ئەمڕۆ کەریم خان نوێنەری تیمی نەتەوەیەکگرتوەکانی تایبەت بە کۆکردنەوەی تاوانەکانی داعش (UNITAD) لە دوو کۆبوونەوەی جیاوزدا لەگەڵ نوفل بەهائەدین، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، و فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق کۆبووەتەوە و باسی لە گرنگی پاراستن و ئەرشیفکردنی تاوانەکانی داعش کردەوە.

هاوکات باسی لەوەشکردوە، دوای کۆکردنەوەی بەڵگەکان نەتەوەیەکگرتەوەکان بە پێویستی دەزانێت تاوانباران رووبەرووی لێپرسینەوە بکرێنەوە و سزای خۆیان وەربگرن.

ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەی سێ ساڵی دەسەڵاتی داعش لە شارەکانی موسڵ، سەڵاحەدین و بەشێکی دیالە و ئەنباران سەدان کوژران و هەزاران کەسیش برینداربوون، هاوکات زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتیش ئاوارەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا و شارە ئارامەکان بوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.