رادیۆى ترافیک ئێف ئێمى سەربە بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى، لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەسیبووک بڵاویکردەوە كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمه‌وه چه‌ند مه‌رجێكی بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌ركرد كه به‌له‌زگه‌ی تایبه‌ت به‌ڕێژه‌ی 30% بۆ 50% جامه‌كانیان ڕه‌شكراوه.
له‌و بڕیاره‌دا كه تایبه‌ت بۆ ترافیك ئێف ئێم نێردراوه ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌ماده‌ی دوه‌مدا مۆڵه‌ت ده‌دات به‌جام ڕه‌شكردن بۆكهسانێك كه خاوه‌نه‌كانیان كه‌سێتی مه‌عنه‌وین، یان به‌رامبه‌ر به‌بڕێك ڕسوماتی دیاریكراو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند مه‌رجێكی بڵاوكرده‌وه.
مه‌رجه‌كان:
ـ پێشكه‌شكردنی داواكاری به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ تۆماركراوه.
ـ پێویسته تابلۆكه‌ی هی هه‌رێم بێت.
ـ مۆڵه‌ته‌كه‌ش بۆیه‌ك ساڵه‌و ساڵانه ده‌بێت نوێبكرێته‌وه.
ـ بڕی 400 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه به‌ڕێژه‌ی 30% ڕه‌ش كراوه.
ـ بڕی 600 هه‌زار وه‌رده‌گیرێت به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی 2/ب كه ئۆتۆمبێله‌كانیان جام ڕه‌ش دهكهنو ڕێژه‌كه‌ی 30%.
ـ بڕی 800 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت به‌ڕێژه‌ی 50% بێت.
ـ ملیۆنێك‌و 200 هه‌زار دیناری عێراقی، ساڵانه وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه بڕگه‌ی 2/ب له‌ماده‌ی چواره‌م به‌ڕێژه‌ی 50%.
ـ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی لهكۆمپانیاوه جامی پشته‌وه‌و ته‌نیشتی سه‌ر سندوق ڕه‌شن به‌ده‌رن له‌م ڕێنماییه؟
ـ بری 20 هه‌زار دینار ڕۆژانه وه‌ك سزای دواكه‌وتن له‌خاوه‌نی ئۆتۆمبێل وه‌رده‌گیرێت ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی جام ڕهشكردنهوهكهی نوێ نه‌كه‌نه‌وه.
ـ بڕی 25 هه‌زار دیناریش وه‌كو ڕسوماتی كارگێری وه‌رده‌گیرێت له‌كاتی پێشكه‌شكردنی مۆڵه‌تی جام ره‌ش كردن یان نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.