هێزهكانى سوپای سوریای دیموكرات بڵاوی كردهوه كه دەوڵەتی تورکیا و چەكدارانیا هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەین عیسا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش وەڵامی هیرشەکەیان دانەوە و گورزێکی کوشتندەیان لێدان و ناچاریان کردن پاشەکشێ بکەن.
راشیدهگهیهنن كه سوپای تورکیا و چهكدارانی سهر بهدهولهتى توركیا ئێوارهى دوێنێ یهكشهممه هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەین عیسا، بەڵام ڕووبەڕووی بەرخۆدانی شەڕڤانانی هەسەدە بوونەوەو لە ئەنجامدا 10 سەربازی سوپای تورک کوژران و سوپای تورکیش ناچاربوو پاشەکشێ بکات.
هێزهكانى سوریای دیموكرات راشیدهگهیهن كه لە گوندی ماروودا شەڕی قورس ڕوویدا و لانی کەم چوار سەربازی سوپای تورک کوژران و ئۆتۆمبیلێک تێکشکێندرا.
لە گوندی مەسعودیە-ش داگیرکەران گورزی قورسیان بەرکەوت.
لە گوندی کەنتەری-ش شەڕێکی سەخت ڕوویدا و بە پێی زانیارییەکان چەندین چهكدار ی دەوڵەتی تورکیا کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.