Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 15:34

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچون بۆ ئەگەری بونی حەب لەنێوجۆرە کێکێکدا دەکات

ماوەی چەند رۆژێكە ترس و دڵەراوكێكی لەنێو هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا دروستكردووە
کوردستان TV
100%

لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی گەڕان و پشكنینەكانیان دەستپێكردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەگەری بونی "حەب" لەنێو یەكێك لە جۆرەكانی كێك كە ماوەی چەند رۆژێكە ترس و دڵەراوكێكی لەنێو هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا دروستكردووە, سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت: لە چەند رۆژی رابردوودا  هەزاران لەو جۆرە كێكەیان هەڵپچڕیووە و تائێستا هیچ جۆرە حەبێكیان بەدی نەكردووە و لە ئەگەری راست و دروستی ئەو بابەتە رای گشتی ئاگادار دەكەنەوە , 
لە دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەو ڤیدیۆیەك لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان كە تێیدا "حەب" لەنێو جۆرە كێكێكدا بەدیدەكرێت , لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقەیەتی سلێمانی لەروانگەی هەستكردن بەو بەرپرسیارییەتیەی كە لە ئەستۆیاندایەو بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و منداڵان هەڵمەتێكی بەرفراوانیان لە ماركێت و بازاڕ و شوێنە گشتیەكانی سلێمانی دەستپێكردووە و بەووردی پشكنین و بەدواداچون بۆ ئەو جۆرە كێكە دەكەن كە گومان دەكرێت حەبی تێدا بێت , 
گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانە دەستبەجێ لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنەكان دەستیان بەگەڕان و پشكنینەكانیان كردووە و لە هەموو دوكان و ماركێتەكان بەووردی بەدوای ئەو جۆرە كێكەدا دەگەڕێن و پشكنینی بۆ دەكەن , سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتیشی : تائێستا سەدان شوێن گەڕاون و بەهەزاران لەو جۆرە كێكەیان هەڵبچڕیووە و پشكنینیان بۆ كردووە, بەڵام هیچ جۆرە حەبێكیان بەدی نەكردووە و بەردەوامیش دەبن لە گەڕان و پشكنینەكانیان تائەو كاتەی دەگەنە ئەنجامی كۆتایی و بەڵگەیان دەست دەكەوێت , 
گۆران قادر راشیگەیاند: ئامانجی سەرەكی لیژنەكان پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە و لەبابەتێكی گرنگی لەم جۆرەشدا هەموو توانایەكی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا دڵنیاببنەوە لە راست و دروستی ئەو بابەتە و  دواتر رای گشتی لێ ئاگاداردەكەنەوە . 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.