كه‌مێك پێش ئێستا فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له‌هۆلی ئه‌نجومه‌نى پارێزگای هه‌ولێر پلان و كار‌و پرۆژه‌كانی پارێزگا بۆ داهاتوو راگه‌یاند
فرسه‌ت سۆفی له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگای هه‌ولێر له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند بریار درا رێگاكانی هه‌ولێر و سنوری پارێزگای هه‌ولێر و تایبه‌ت پرۆژه‌ی كارگه‌یه‌كى قیرتاو كرا‌و بۆ سنوری سۆران و سیده‌كان و ناوچه‌كانى ئه‌و سنوره بچێته بواری جێبه‌جێ كردن به‌مه‌به‌ستى قیرتاو كردنى ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌له‌ناوچه‌كه‌دا پێویستیان به‌قیرتاو كردن هه‌یه
پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند هه‌ركه‌سێك بیه‌تێك له‌خزمه‌تى شاری هه‌ولێر به‌شدار بێت ده‌رگای بۆ ده‌كه‌ینه‌وه
وتیشى پێویسته سنور بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كى له‌كاروباری كارگێری دابندرێت و ده‌بێت كه‌رامه‌تى هاوڵاتى له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه بێت
فرسه‌ت سۆفی وتیشى به‌پێى یاسا مامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه‌ده‌ستدرێژى و فشار ده‌خه‌نه سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و راشیگه‌یاند كه ده‌بێت پێگه‌ى ژن پارێزراو بێت
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری له‌پله و كاره‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى هه‌ولێر ده‌كرێت و راشیگه‌یاند كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كى تایبه‌ت به‌گه‌نده‌لى و چاودێری داده‌مه‌زرێنین
وتیشى ده‌مانه‌وێت به‌یه‌ك تیم كار بكه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ینه پێشه‌نگ له‌به‌ئه‌لیكترۆنیكردنى حكومه‌ت
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه هاوسه‌نگی له‌ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كان به‌دادپه‌وه‌ری ده‌پارێزین و توند كردنى رێوشوێنه‌كانى پێدانى مۆله‌تى چه‌ك و زیاد كردنى رێژه‌ی سه‌وزایی پایته‌ختیش ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه
نوێده‌كرێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.