Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:17

ئه‌مریکا: له‌لایه‌ن چه‌کدارانى نزیک له‌ تورکیا هێرش کراوه‌ته‌ سه‌ر یه‌که‌یه‌کى سه‌ربازیمان له‌ سوریا

هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه‌
یه‌كه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، سوپاى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر یه‌كه‌یه‌كى سه‌ربازیان له‌ سوریا له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارییانه‌ى له‌لایه‌ن توركیاوه‌ پشتگیرى ده‌كرێن و هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه‌. 

فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌: شه‌وى رابردوو 3ى تشرینى دووه‌مى 2019، كاروانێكى هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كان له‌ باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا كه‌ به‌ره‌و سنووره‌كانى عێراق رۆیشتوون له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارانه‌ى كه‌  له‌لایه‌ن توركیاوه‌ پشتگیرى ده‌كرین تۆپباران كراون.

فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌مریكا گوتى، شه‌وى رابردوو كاروانێكى هێزه‌كانیان له‌ باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا تۆپباران كراوه‌ و تۆپباران كردنه‌كه‌ نزیك یه‌ك كیلۆمه‌تر له‌ كاروانى هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و هیچ زیانێكى گیانى به‌ر هێزه‌كانیان نه‌كه‌وتووه‌. 

هاوكات جه‌نه‌راڵى رووسى یورى بۆرنكۆڤ، سه‌رۆكى بنكه‌ى ئاشتى رووسى بۆ ئاشته‌وایى و ته‌بایى له‌ نێوان دژایه‌تكارانى نێو سوریا، له‌ راگه‌یاندراوێكدا گووتى: ئه‌مریكا لایه‌نى روسیاى ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانیان تۆپباران كراون له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌ى كه‌ توركیا پشتگیریان ده‌كات.

جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ دوابه‌دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ باكوورى سوریا له‌ 9ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، له‌ هه‌مان مانگدا توركیا ده‌ستى به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا كرد به‌ بیانوى درووستكردنى ناوچه‌ی ئارام و پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ له‌ داعش و هێزه‌ كوردییه‌كان، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌و هێرشه‌ى توركیا بۆ سه‌ر باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا زیاتر له‌ 300 هه‌زار هاووڵاتى مه‌ده‌نى له‌ ناوچه‌كه‌ ئاواره‌ بوون و و 120 هاووڵاتى مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و هاووڵاتییه‌ ئاواره‌بووه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ره‌وشێكى مرۆیى خراپدان.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.