Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 15:39

ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بڕەپارەی هەرێم نابێت
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ى شەوی رابردوو عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە هۆی خۆپێشاندانەكانەوە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2020ی عێراق دوادەكەوێت ، رێبوار هادی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بە گوێرەی ئەو زانیارییەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بە دەست پەرلەمان گەیشتووە، پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی عێراق ئامادەیە، بەڵام لەبەر خۆپێشاندان نەنێردراوەتە ئەنجومەنی نوێنەران.

 راشیده‌گه‌ێنێت  ، دواكەوتنی پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكە، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر ئەو بڕەپارەیە نابێت كە حكوومەتی عێراقی فیدراڵ مانگانە دەینێرێتە كوردستان، تا ئەو كاتەش كە پڕۆژەیاساكە پەسەند دەكرێت، ناردنی ئەم بڕەپارەیە بەردەوام دەبێت.

 ده‌شڵێت ،  دوو مانگ ماوە لەمساڵدا، بۆیە لە ڕووی یاساییەوە پڕۆژەیاساكە زۆر دوا نەكەوتووە، بۆ نموونە ساڵی رابردوو پڕۆژەیاساكە لەناو ساڵی 2019ـدا پەسەند كرا، بۆیە دەكرێت ئەمساڵیش پەسەندكردنەكەی بكەوێتە سەرەتای ساڵی 2020ـەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.